٦ کوژراو و بریندار لە بەرزاییەکانی داڵانیی ھەورامان

KMMK:
شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی کوردی، وەرگەڕانی تڕۆمبێلی گواستنەوەی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی داڵانیی ھەورامان ٦ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان : سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی« حامی عەبدوڵاھی، جەبار ئەسەدی و بەختیار ئەیوازە» خەڵکی گوندی « قەڵاشێخان»ی سەر بە شاری سنە و گوندی« توەسوارن»ی سەر بە شاری مەریوان، گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شوێنی روداوەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی رۆیشتن بۆ ناوچە سنوریەکان بە مەبەستی کۆڵبەری لە نێو تڕۆمبێلێکی جۆری پێژۆ لە ملەی داڵانی وەردەگەڕێن و ئەم روداوە دڵتەزێنەی لێدەکەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: کۆڵبەری یەکێکە لە پیشە نافەرمیە مەترسیدارەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی قوتی رۆژانە لە ناوچە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و لەراستیدا کۆڵبەران یاری بە گیانیان دەکرێت و لە زۆربەی روداوەکان کۆڵبەرەکان بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەست دەدەن.

تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە بارودۆخی سێ کۆڵبەری بریندار زانیارییەک لەبەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە: کوشتنی کۆڵەران واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤیە و لەئەگەری دەرباز بونی کۆڵبەران لە تەقەی ئەم ھێزانە، مەترسی بەربونەوە لە بەرزایی، خنکان لە روبارەکان و زۆر مەترسی تر لەسەر رێگای کۆڵبەرانە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *