KMMK:
شەممە ٢٤ی رەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، موحەمەد بیرداڵ دەستبەسەر کراوی خەڵکی باکوری کوردستان پاش تێپەڕبونی نزیک بە ٢ مانگ لەدەستبەسەر کردنی، لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موحەمەد بیرداڵ رێکەوتی ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش ھاتنی بۆ ئێران بە ھۆی کاروباری بازەرگانیەوە لە سنوری بازەرگان لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ گرتوخانەی ئەم رێکخراوەیە لە شاری ورمێ دەگوازرێتەوە.
ناوبراو پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە لەو رێکەوتە بۆ بەشی کەرەنتینەی بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ برابوو.
جێگای ئاماژەیە کە: موحەمەد بیرداڵ لەکاتی دەستبەسەر بوون مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی و ھەبونی پارێزەری لێ زەوت کرابوو.
موحەمەد بیرداڵ ئەندامی حیزبی دێموکرتیکی گەلان« HDP» لە شاری ئاگری باشوری کوردستانە.
بە پێی وتەی کەسانی ئاگادار ، تۆمەتی« ئەندام بوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان» بەم کەسەوە پاڵ نراوە.
س،ر