خۆكوژی گەنجێكی دیكە لە شــنۆ

KMMK:

پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، گەنجێك بە ناونیشانی یووسف ئازەرەخش ١٨ ساڵ تەمەن كوڕی گرمان خەڵكی گوندی ڕەش گەند سەر بە شاری شنۆ، بە چەكی ڕاو دەستی دایە خۆكوژی و كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوبراو بە ھۆكاری كێشەو گرفتی ژیان و گوشاری ڕۆحی و خەمۆكی خۆی كوشتووە.

شیاوی باسە بە ھۆی ھەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی ھەلی كار، خەڵكی كورد بەتایبەتی گەنجان گوشاری گرانی ئابووری و زەماوەندی زۆرەملێ، ھەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ھۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژییەكانن لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *