KMMK:
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەممە 17ی رەزبەری 2721ـی کوردی، دووبرای خەڵکی بانە بە ناوگەلی “جەماڵ و کەماڵ عەبدووڵاهی” دوای تێپەڕاندی ماوەی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە، بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لەو شارە گوازرانەوە.
جێگای وەبیرهێنانەویە، ئەو دووبرایە مانگی گوڵانی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنی ئێران لە سنە گوازرانەوە.
تاکاتی ئامادەکردن و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم دووبرایە، هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ه