سنە/ بەندکراوێکی سیاسی لە زیندان ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە ۲۴ خاکەلێوەی ۲۷۲۰ کوردی، خەبات دێهداری زیندانی سیاسی خەڵکی ئاوایی کێڵانە‌ی سەر بە شاری سنە،دوای تێپەڕ کردنی چوار ساڵ زیندان ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای پشت راست کردنەوەی ئازادی ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ناوبراو دوایی تێپەڕبوونی چوار سال بەسەر زیندانی بوون، یەک ساڵ لە حوکمەکەی ماوە و پێی بەخشراوە.
هۆکاری ئەو ئازادیە و بەخشینی یەک ساڵ لە حوکمەکەی دەگەرێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا کە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی تەنیوەتەوە.
نابراو لە دەسپێکی ساڵی ۲۷۱۶ لە لایان دادگای کۆماری ئیسلامی ب بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکانی دژی کۆماری ئیسلامی سزای پێنج‌ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر داسەپێندرا.

ڕۆژی شەممە لە ڕێگەی پێوەندێکی تەلەفۆنی لە لایان کاربەدەستانی حکومەت بنەماڵەکەی لە خەبەری ئازاد کردنی ناوبراو ئاگادار کرانەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان