چارەنووسی سەلاح حسێن پەنا پاش 12 ڕۆژ دەستبەسەری ناویاره

KMMK:

چوارشەممه 31ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەلاح حسێن پەنا چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پاژین یان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

بە پێی کوتەی کەسێک لە نێزیکانی بنەماڵەی حسێن پەنا: هێزە ئەمنییەکان لەو ڕۆژەدا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی، کەلووپەلی تایبەتی وەکوو موبایل ناوبراویان لە گەڵ‌ خۆیان بردووە.

سەرچاوەی ناولێبراو لە درێژەدا کوتی: سەرەڕای بەداداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی حسێن پەنا، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم چالاکه بانەییە پێ نەداون.

شیاوی باسه کە سەلاح حسێن پەنا کوڕی عەلی لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی پاژین و خێزاندارە کە پاش 12 ڕۆژ لە دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی ناڕوون و تەمومژاوییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: