ماوەی زیندانی کردنی دوو لە دەسبەسەرکراوەکانی ورمێ بە رازی بوون بە سزا کەم کرایەوە

ک. م.م ک:

ماوەی زیندانی کردنی “ئەمین ئێران ‌زادە” کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی “قاسملوو” و “شیرزاد شۆقی قاسملوو” کوڕی خالید و خەڵکی گوندی “مام برایم”ی سەر بە شاری ورمێ به گۆرەی دەنگدان “تسلیم بە رای” کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، و بە وتەی کوردپا، لە ڕێکەوتی 23ی ڕەشەمەی ساڵی 2721ی کوردی، دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە “تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەولەیی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان”،ئەمین ئێران ‌زادە بە 2 ساڵ و شش مانگ زیندان و شێرزاد شۆقی قاسملوو بە 3 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە و پاش “تسلیم بە رای” ماوەی زیندانی کردنی ئەم دوو هاوڵاتییەی دەسبەسەرکراوە – شێرزاد شۆقی قاسملوو” بە 23 مانگ و “ئەمین ئێران زادە”- بە 2 ساڵ و سێ مانگ زیندانی کردن کەم کران.

شایانی باسە کە ئەمین ئێرانیزادە لە ڕێکەوتی چو پووشپەڕی ساڵی 2720 دا و شێرزاد شۆقی قاسملوو، ڕۆژی یەکشەممە 20ی پووشپەڕی هەمان ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ نواندنی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە ورمێ کرابوون.
ناوبڕاوەکان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ڕاگوێزرابوون.

جێگای ئاماژەپێدانەکە، ئەو دوو هاوڵاتییەی دەسبەسەرکراو، لە ماوەی دەسبەسەریدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە
بێبەری کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *