KMMK:
یەكشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەكی كورد بە ناونشانی«حەسەن قودرتی» ٤٥ ساڵ تەمەن كوڕی حاجی خزر و دانیشتوویی شــنۆ لە لایەن ھێزە ئەمنیەكانی حكوومەتی ئێران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەیەكی ئەمنییەتی حكوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.
ھەروەھا ڕۆژی شەممە ٢٧ ی خەرمانان، ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران « غەریب شەریف زادە» ھاوڵاتی كوردی خەڵكی شاری سەقز ـیان دایە بەر كوتەك و لێدان و پاشان دەستبەسەریان كرد و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستەوە.
شیاوەی باسە، ھێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ئەم ھاوڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە.
دەكوترێ: غەریب شەریف زادە ساڵی ٢٧١٧ی كوردی، بە تۆمەتی ھاریكاری حیزبێكی كوردی بە دوو ساڵ زیندان مەحكووم و خولی مەحكووم بوونەكە لە زیندانی سەقز تێپەڕاند.
تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە، ھۆكاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی بەو دوو ھاوڵاتییەوە لكێنراون ئاشكرا نەكراوە.
ق.ش