KMMK:
ڕۆژی سێشەممە 16ی خەرمانانی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێکی 15 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی “محەممەد فەردانی” کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری مێراوێ سەر بە سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتەوەسەر ماڵی ئەممێرمنداڵە و ڕفاندوویانە.
شیاوی باسە شۆێنی ڕاگیران و چاڕەنووسی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە و لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاکادارە گوایە بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.
ق.ش