گیراوانی سیاسی باکووری کوردستان دوایی کۆتایی هێنان بە مانگرتن مەسمووم بوون

KMMK:                                                  
۳۰ کەس لە گیراوانی سیاسی باکووری کوردستان کە لە گرتوخانەکانی حکومەتی تورکیا دان، دوایی ئەوە کە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن دێنین، بە هۆی خواردەمەنی هەڵە کە لە لایەن بەرپرسانی زیندان دراوە پێیان، نەخۆش کەوتوون و مەسمووم بوون.
جێی باسە ئە زیندانیانە کە بە هۆی داخوازی ۲۲ی مەی بەرێز ئۆجەلان کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا، ئێستاکە پێڕاگەیشتنی پزیشکیان بۆ ناکرێت.
بەپێی قسەکانی خەدیجە جالیهان کە لە گرتوخانەی شاکران زیندانی کراوە، ۵ کەس جیا لە خۆی مەسمووم بوون و تووشی خوێنبەربوونی گەدە بوون، بەڵام بەرپرسانی زیندان تەنیا دوو کەسیان ڕاگوێزیی نەخۆشخانە کردووە.

هەروەها دەڵێت کە بەرپرسانی زیندان بەجێگەی چێشتی ئاوەکی، هێلکەی کوڵیاو و چێشتی منداڵانیان داوەتە زیندانیان، بۆیە مەسمووم بوون.
دایکی خەدیجە جالیهان کە  لەگەڵ ماڵباتی مانگرتووان چووبوونە بەردەم زیندانی شاکران و لەوێ لە لایەن پۆلیسەوە لێیان درابوو، باسی دیتنی کچەکەی دەکات و دەڵێت کە بە هۆی چێشتێک کە بە هەڵە دراوە بە گیراوانی مانگرتوو، کچەکەی و پێنج گیراوی تر مەسمووم بوون. خەدیجە بۆ ماوەی چەند رۆژ لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانە بووە.
زێنەب دایکی خەدیجە دەڵێت کە هەر مەترسیەک تووشی خەدیجە و باقی گیراوان بێت ئەوە وەزیر بێهداشت و داد و یاسای حکومەتی تورکیا بەرپرسن لێی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان