لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ڕژێمی ئێران لە هەمەدان

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە، یازدەی خەرمانانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی سابر جەمالی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە هەمەدان لە سێدارە درا.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە هەمەدان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *