ئازادبوونی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە

KMMK:
سێ شەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی،« رەشید رەحیمی» شارۆمەندی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی کۆماری ئیشلامی ئێران لەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ئازادی ناوبراو بە شێوەی کاتی و تا کاتی دەرکردنی بڕیاری دادگەیە.

جێگای ئاماژەیە: ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە بڕواری ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ لەدەست بونی بڕیاری دەستبەسەرکردن لەلایەن دادگاوە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بۆکان گوازرایەوە و پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لەو شارە گوازرایەوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم شارۆمەندەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س،ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *