بۆکان؛ شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

دووشەمە 15ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی چیا ئاغابێگ‌پوور کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی رەحیم خان-ی سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی لە گرتووخانەی حکوومەت لەشاری ورمێ ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەکاتێکدا بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری بەتۆمەتی “لایەنگریی یەکێک لەحزبەکانی کوردی ئۆپۆزسیۆن ئێران” دەستبەسەرکراوە، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراوە.

جێی ئاماژەیە کە، چیا آقابێگ‌پوور لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوە‌ی پێنەدراوە کە پارێزەری هەبێت و خزم و مالباتەکەی سەردانی بکەن.

شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان لە ماڵی تایبەتی خۆی بەبێ فەرمانی دادوەری دەسبەسەر کردوەوو بۆ لێپرسینەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە ورمێ.

ع س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *