KMMK:
چوارشەممە 10ی خەرمانانی 2721ی کوردی پێنج هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی، سەردار ڕامین و ڕامین ڕامین”، خەڵکی گوندەکانی “قاڕنێ” و “چەقەڵ مستەفا”ی سەر بە شاری نەغەدە، لە لایەن، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم پێنج کەسە دوای دەسبەسەرکردنیان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو پێنج هاوڵاتییە کراون هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع. س