دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بانە بریندار بوون

KMMK:

سێشەممە 9ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتەکە، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بەهمەن، خەڵکی ئارمەردەی سەر بە شاری بانە و ئارمان خەڵکی شاری بۆکانە.

جێی ئاماژەیه که هەردوو کۆڵبەری بریندار بۆ چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە و دۆخی گشتی “بەهمەن” نالەبار راگەیەندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ساڵانە چەندین کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران و پاسەوانانی سنوور دەکوژرێن و بریندار دەبن.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: