دەسبەسەری ۳ کاسبکاری کورد بەتۆمەتی ڕاگواستنی کەلوپەلی قاچاخ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی سەرهەنگ ڕەزا شیرزادی فەرمانداری هێزی ئینتزامی کرماشان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی یەکەی فریاکەوتن، ۳ هاوڵاتی کوردیان بەتۆمەتی ڕاگواستنی کەلووپەلی قاچاخ لەشاری “کرماشان” دەسبەسەر ودەستیان بەسەر کەلووپەلەکەیاندا گرت.

ناوبراو لەدرێژەدا دەڵێ؛ ڕۆژی هەینی ۲٤ی خەرمانان، دوابەدوای گەڕان وپشکنین لەسەر ڕێگەی سەراب نیلوفەڕ ڕووبەڕووی ماشێنێکی گوماناوی بوونەوە وپاش ڕاوەستان وپشکنینی، دەرکەوت کە ۱۵٤ پەتووی هەڵگرتووە کەبەئامانجی ڵاوکردنەوەی لەبازاڕی کرماشان هاتوونەتە ئەو ناوەندەوە وهەرلەم پێوەندییەدا کەسێکیان بەتۆمەتی گواستنەوەی کەلووپەلی قاچاخ دەسبەسەر ودەستیشیان بەسەر کەلووپەلەکەیدا گرتووە.

هەرلەم پێوەندییەدا وبەپێی ووتەکانی ئەم بەرپرسی حکوومییە، ماشینێکی لەجۆری پڕاید لە ڕێگەی قەزانچی کەهەڵگری ۶۱۰جلووبەرگ بەنرخی (۱۸۳ملوێن قەران) بووە ڕادەگرن وبەدەرلە دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکەی ، ناوبراویش دەسبەسەر وڕادەستی سیستەمی قەزایی دەکەن.

لەبابەتێکی دیکەدا باس لەدەسبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە دەکەن وبەپێی کوتەکانی سەرهەنگ شیرازی،هێزەکانیان لە پەلامارێکی دیکەدا پڕایدێک ڕادەوەستێنن وپاش پشکنینی، ۷۰کیلۆگرام چایی بەنرخی ۵ ملوێن تمەن دەدۆزنەوە وپاشان دەستی بەسەردا دەگرن وڕادەستی سیستەمی قەزایی دەکەن.

جێگەی باسە کەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای قەیرانی بێکاری ونەبوونی ژێرخانی گونجاوی ئابووری،لەڕووی ناچارییەوە دەست دەدەنە کارگەلێکی نایاسایی وەکوو کۆڵبەری،دەستفرۆشی و… ئەمە لەکاتێکدایە کە شارۆمەندانی کرماشانیش لەم دیاردەیە بەدەر نین ولەهەمبەر بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیان ڕوو لەم پیشەیانە دەکەن.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەتەنیا ئەم جۆرە کارانەشیان پێ ڕجوا نابینن بەڵکوو بەهەڕەشە، دەسبەسەری وکوشتن ڕێگری لە بەچنگ خستنی داهاتی کەمی ئەم هاوڵاتیانە دەکەن وبەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،جگەلە دەسبەسەرییە یەک لەدوای یەکەکان،لەساڵی ۹۵ ڕێژەی ۱۰۷ کۆڵبەر وکاسبکار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو وبریندار بوون و۱۰کۆڵبەری دیکە لەڕێی کارەساتی سرووشتییەوە وەکوو سێڵاو ،ڕنوو و… گیانیان لەدەست داوە وهەروەها لەخاکەلێوەی ۹۶ەوە تابەئێستە ۶۱کۆڵبەر کوژراو وبریندار بوون و٤ کۆڵبەریش لەڕێی ڕووداوی ڕنووەوە گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان