سیناریۆی تیرۆرکردنی ئه ندامێکی باڵای دیموکراتی کوردستان شکستی هێنا

KMMK:

پێنجشەمە 21ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، پیاوێکی نەناسراو و بە جل و بەرگی سواڵکەرەوە پلانی تیرۆرکردنی دارا بەیگ زادە، ئەندامی باڵای دێموکراتی کوردستان و بەرپرسی کۆمیتەی شار قەڵادزێ درا ، کە لەم سیناریۆیەدا شکستی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی چاو نیوز کە گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەری دارا بەیگ زادە دا کردووە ، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کەسێک بەجلی سواڵکەرەوە سەردانی ماڵی ئەو ئەندامە باڵایەی دێموکراتی کردووە و داوای بینینی کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی ئامادەنەبوونی دارا بەیگ زادە لەماڵەوە، یەکەمجار ئەم کەسە لە پلانەکەیدا سەرکەوتوو نابێت و هەر هەمان ڕۆژ بۆ جاری دووەم گەڕایەوە ماڵی کاک بەیگ زادە و داوای دیتنی ناوبراوی کردووە و دوای ئەوەی کە هاوسەرەکەی ڕایگەیاندوە کە مێردەکەی لەماڵەوە ئامادەنییە و گومان لەکەسە نەناسراوەکە دەکات، دوای ئەکەوێت و دەبینێت کە کەسەکە سواری ئۆتۆمبێلک جامڕەش ئەبێت و بە خێرایی لە شوێنەکە هەڵدێت.

هەر دوای ڕووداوەکە کاک دارا بەیگ زادە هێزەکانی ئیدارەی ئاسایشی شاری قەڵادزێ و دەزگای دژە تیرۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەووە و ئێستا ماڵی ئەم بەرپرسی کۆمیتەی دیموکرات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەپارێزرێ.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە 14ی گەلاوێژ بەڕێز موسا باباخانی، ئەندامی باڵای دیموکراتی کوردستان لە هۆتێلێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە چەند گوڵە و بوونی نیشانەی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە تیرۆرکرا، کە بەرپرسانی دیمۆکرات، کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسی ئەم تیرۆرە قیزەونە دزانن.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *