KMMM:
هەینی 8ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی” شاخە ڕووخاو”سەر بە شاری پیرانشار،
گرووپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی” محەممەد حسێن زادە” و ” محەممەد چوکلی” بە گرانی بریندار بوون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
جێی بیرهێناوەیە کە، کوشتی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەوڵەتانی فاشیست و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
تا ئەو ئاستەی کە گەر کۆڵبەرەکان گەر لە فیشەکی ئەم دوو دەوڵەتا جینایەتکارە بپەڕنەوە، مەترسی هەڵدێران، نوقم بوونلە ڕووبار و دیکەی ڕووداوەکان چاوەڕوانیانە.
ق.ش