مەهاباد: دەستبەسەری دوو هاوڵاتی دیکە

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە 10ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی”خانەقا”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی”سۆران دوورباش و ئاکۆ دوورباش” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی، بە لێدان و هێرش پەلاماری ئەم دوو هاوڵاتییەیان داوەو دوا دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستون.

سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان تا ئێستە هۆکاری دەستبەسه‌ری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *