۲۰هەزار خوێندکاری بێکار لەئاستی دوکتۆری لەزانکۆی ئازاد

ک م م ک: بەپێی کوتەی بەرپرسی زانکۆی ئازاد تەنیا لەم زانکۆیەدا ۲۰هەزار خوێندکاری ئاستی پلەی دوکتۆری بێکار بوونی هەیە.

هەروەها لەخەزەڵوەری ئەمساڵیشدا ماڵپەڕی (اقتصاد آنلاین) باسی لەهەبوونی ۲۰٤هەزار بێکار لەئێران کردبوو کە هەموویان خاوەنی بەڵگەنامەی کارناسی باڵا و دوکتۆرین لەم وڵاتەدا.

جێگەی باسە، ڕێژەی بێکاری لە ئاستێکی بەرز دایە و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین رێژەی بێکاریان هەیە ، لە کاتێک دا زۆرترین پلەی خوێندکاریش هەرلە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕوانگە ئەمنییەتی حکوومەتەوە ،هەروەها جیاوازی نەتەوەیی وئایینی وهەڵکەوتەی جوگرافیاکەیەوە کەوتۆتە بەر شاڵاوی هەڵاواردن ونەفرەتی کۆماری ئیسلامی ئێران .سەرەڕای هەبوونی هێزی مرۆڤی زۆر و خوێندەوار، زەوی وزاری باش وگونجاو بۆکشتووکاڵ ،کانگا سرووشتیەکان وئاوی شیرین بەڵام یەکێک لە دواکەوتووترین وهەژارترین وبێکارترینی ناوچەکانە. زۆربەی دانیشتوانەکەی ناچارن پەناببەنە بەر کارگەلێکی وەکوو کۆڵبەری ،دەسفرۆشی وکۆچ بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران وهەروەها بۆ دەرەوەی وڵات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــــتان