KMMK:
شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، بەندکراوێکی ئایینی بە ناوی «ئیرەج سۆفی موحەمەد» کوڕی ئیبراھیم شارۆمەندی شاری مەھاباد، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو دژ بە پشت گوێ خستنی داخوازی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری مەھاباد، دەستی داوەتە مانگرتن.
جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی بە تۆمەتی « ئەندام بون لە گرووپی سەلەفی» لە دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ و بە سەرۆکایەتی دادوەر( عەلی شێخ لوو) سزای ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت و ئەم سزایە پاشان بۆ ١٠ ساڵ کەم دەکرێتەوە.
س.ر