KMMK:
دوشەممە 4 گەلاوێژی 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەی ئاشتیانە و 20 هاوڵاتی دەستبەسەر دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، خەڵکی گەڕەکی درە دریژ-ی کرماشان بە بەربەستکردنی شەقامەکانی پێش گەڕەکەکە، ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە نەبوونی ئاو و کارەبا. دوای گردبونەوەکە، لەلایەن جەماوەری ناڕازییەوە دروشمی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خوزستان وترانەوه.
هێزەکانی ئاسایش و ئیتلاعاتی هێرشیان کردوە سەر هاوڵاتیان و هەوڵی لێدانیان داوە و دەست بە پشکنینی دوکان و خانووی هاوڵاتیانیان کردووە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ناوی ژمارەیەک لە گیراوەکان بەم شێوەی خوارەوەیە: مەیسەم وەیسی کوڕی مستەفا، ڕامین وەێسی کوڕی سولەیمان، حیکمەت سەفەری کوڕی خودامۆراد، شەهریار شەفعیزاد کوڕی سەلمان، شاهین شەفیعزادە کوری سەلمان، شەهرام شەفعیزادە کوڕی سەلمان، ئارەش نەجەفی کوڕی مۆراد عەلی، مەنوچەهر نەجەفی کوڕی عەلی محەمەد و پێژمان کەمەر کوڕی هەیبەت.
تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەوالە هیچ زانیارییەک لەمەر دەسبەسەر کراوەکانی دیکە بەر دەستدا نییە.
س.ر