دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لە ورمێ

KMMK:

یەکشەممە 20ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی “ماملێ عەبدی”،” خورشید ئیبراهیمی” و” جەلال ئیبراهیمی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ماملێ عەبدی خەڵکی گوندی” نازناز”، خورشید ئیبراهیمی خەڵکی گوندی”زێوە” و جەلال ئیبراهیمی خەڵکی گوندی “بەردەکەشک” سەر بە دیزەجی دۆڵ لە شاری ورمێ ـن.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ هاوڵاتییە پاش دەستبەسەری بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە ئەمنیێەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراون.

تا کاتی ئامادەکردن و بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییانە ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *