گرتن و زیندانهەواڵەکان

دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە

KMMK:

دووشەممە 14ی پوشپەری 2721 کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی بێهزاد محەممەدی لە لایەن هێزەکانی ئەمنی و ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.

بێهزاد موحەمەدی، تەمەن 33ساڵ، کوری شاە محەممەد، خەڵکی گۆندی “شیان” سەر بە شاری سنەیە.


هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران دوایی دەسبەسەر کردن، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتەوە.

شیاوی باسە کە بەڕێز محەممەدی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە کاتی ئەنجام دانی کاری کشت وکاڵ لە سەر مەزرا بە دەست ئەم هێزانە دەسبەسەر کراوە.

ق.ش

Related posts

هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوڵاتییەکیان بریندار کرد

زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی كورد بێ به‌شه‌ له‌ ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی

KMMK: کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت دەستبەسەر کراوان بەزوترین کات ئازاد بکات

Leave a Comment