مەحموود نیرومەند پتر لە مانگێکە دەستبەسەر کراوە

KMMK:

سێشەممە 4ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هاوڵاتی کوردی خۆراسانی و لە چالاکانی کەلتووری له لایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و هەنووکە لە زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد زیندانی کراوە.

مەحموود نیرومەند لەدایکبووی‌ گوندی وێلگەرد بەشی هەزار مەسجیدی شاری کەلات لە پارێزگاس خۆراسانس ڕەزەوییە، ناوبراو کرێکاری بیناسازی و لە بواری زمان، کەلتوور و هونەری کوردی چالاکی هەبووە.
ناوبراو ماوەی مانگیکە لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ زیندانی وەکیل ئاوای مەشهەد ڕاگوازراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستە بێ ئەنجام بوە و دامەزراوە ئەمنییەکان هەر جارەو پێی ڕاگەیاندوون کە بە زوویی ئازاد دەکرێ، بەڵێ لقی 903ی دادگای مەشهەد ڕێگریان لە ئازادی ناوبراو کردووە.
بنەماڵە و بەتایبەت دایکی ناوبراو تا ئێستە سەردانی دادگا و زیندانیان کردووە، بەڵام هەرجار لە گەڵ وڵامی ئاڵۆزی دامەزراوە ئەمنییەکان ڕووبەڕوو بوونەتەوە و لە بواری ڕۆحییەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون.

مەحموود نیرومەند لە دایکبووی 2685ی کوردی، لە دایک بووە و تا ئێستە هاوسەرگیری نەکردووە، ناوبراو نیشتەجێی شاری مەشهەد و بە چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی حکوومەتی ئێران و پێوەندی لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

شیاوی باسە کە لقی 908بازپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلاب ناحیەی 9ی مەشهەد بۆ ناوبرا بارمتەی پانسەد ملوێن تمەنی دیاری کردووە، بەڵام بنەماڵەی ناوبراو توانای دابین کردنی ئەم بامتە قورسەیان نەبوە و ناوبراو هەنووکە لە زیندان ڕاگیراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *