KMMK:
شەممە 5ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” سادق وەیسی” کوڕ ئەمین خەڵکی گوندی ڕوتون” سەر بە شاری ڕوانسەر پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر دەستبەسەریدا، بە شێوەی هەڵپەسێردراوی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 22ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، موبایل و کۆمپیوتەر و ماشێنەکەی و هەندێ کەلووپەلی تایبەتیان دەستبەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
بە پێی ئەم هەواڵە، ناوبراو بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەر دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیرانی سادق وەیسی نادیارە و هەوڵی بنەماڵەکەی تا ئێستە بێ ئەنجام بوە.
ق.ش