شارۆمەندێکی شاری سنە پاش کوشتنی ھاوسەرەکەی و چوار کەسیتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت

KMMK:

ھەینی ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« رەزا ئەحمەدیان» پاش کوشتنی ھاوسەرەکەی بە ناوی« شیلان مرندۆمی» و ھەروەھا باوک و دایک و برای ھاوسەرەکەی و کەسێکیتر کە وتراوە خاوەنی باخێک دەبێت کە بنەماڵەی ھاوسەرەکەی لەوێ میوان بوون، دەکوژێت و پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە KMMK: ھۆکاری کوشتنی ئەم بنەماڵەیە لەلایەن ئەم کەسەوە کێشەی بنەماڵەیی راگەیەندراوە و ھەروەھا ھاوسەری بکوژەکە بە ھۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ماوەیەکە وازی لەھاوسەرەکەی ھێناوە و لە ماڵی باوکی ژیاوە.

شیاوی باسە کە، کەسی پێنجەم بە ناوی« ئارەش وەلید» خاوەنی باخ دەبێت لە نزیک گوندی« خەلیفە تەرخان» و بنەماڵەی حەبیبوڵا مەندۆمی کە باوکی شیلان دەبێت لای ئەم کەسە میوان بوون.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *