گواستنەوەی شارۆمەندێکی شاری مەریوان بۆ گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە

KMMK:
شەممە 5ی پوشپەڕی 2721ی کوردی،« لوقمان نیک زاد» خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان بۆ گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، لوقمان نیک زاد رۆژی یەک شەممە 2ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە پێ دەچێت کە لە مەودای دەستبەسەر بوونی لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بوبێت.

جێگای ئاماژەیە کە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *