بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چەند هاوڵاتی کورد لەشاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان بە ناچار دەستیان دابوویە ئیشی کۆڵبەری، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسڕێژیان لێ کراوو لەئاکامدا ئەو هێرشەی هێزەکانی ئێران بوو بە هۆی کوشتن وبرینداربوونی چەند کۆڵبەرێک.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتکە بورهان عەلەم هولی، و مستەفا مێهرپوور لە سنووری چالدێران بەتەقەی ڕاستەوخۆی ڕێدارانی هێزە ئێنتزامییەکان کوژران وسێ هاوڵاتی دیکە کە دانیشتووی گوندەکانی شووت ،چالدێران و ماکۆن بەگرانی برینداربوون،
جێگەی باسە کە کوشتنی کۆڵبەران وکاسبکاران لە کوردستان مەرگاوی ترین دیاردەیە کە ڕۆژانە چەندین بنەماڵە بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە نان بڕاو و بۆ هەمیشە بێ سەرپەرشتیار و وەیلان دەمێننەوە وتەنیا حکوومەتی ئێران هۆکار وبەرپرسە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان