شــنۆ؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی هاوڵاتییەک لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 1ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نلیوان” سەر بە شاری شــنۆ بە ناو حسەین چاوشینی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە, بانگهێشت و لێپرسینەوەی ناوبراو بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی دژبەری دەسەڵاتی ئێرانەوە بووە”.

شیاوی باسە دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران مۆڵەتی بیرکردنەوە و تەنانەت سەیرکردنی تیڤی و مێدیاکانیش لە خەڵک قۆرغ دەکەن و وێڕای بانگهێشت و چاوترساندنی گەنجان، دۆسیەیان بۆ دەنێنەوە و گوشاریان دەخەنە سەر بۆ ئەوەی دژ بە گەلی خۆیان هاریکاری ئەوان بکەن و ڕاستەوخۆ لە گێژاوی کارەساتتەوە بیان گلێنن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: