KMMK:
پێنجشەممە 3ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەر و کاسبکارێک بە ناونیشانی ” سالار میرزایی” 27 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی” بانی ساکان” سەر بە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بە گرانی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەر کە لە سنووری نەوسوود کاتی ڕۆیشتندا بوون دەکەنە ئامانج و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنەدا ناوبراو بە گرانی بریندار دەبێ و هێزە چەکدارەکان بەمەوە ڕاناوەستن و کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەستبەسەر دەکەن و کەلووپەلەکانیشیان بە تاڵان دەبەن.
شیاوی باسە کە، لە هەموو ڕەهەندەکانی کۆڵبەرییەوە گەر لێی بڕوانی ئەو کەسانەی بە هۆکاری ناکارەمەیی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویان لە کاری کۆڵبەری کردووە نە تەنیا بە بۆنەی سەخڵەتی ڕێگەکان مەترسی مردن و برینداربوون و کەمئەندامی لە بۆسەیاندایە بەڵکوو تەقەی هێزە سنوورییەکان، کوشتن و بریندار بوونی هەڕ ڕۆژ هەڕەشەیەکی بەردەوام و گەورەیە.
ق.ش