گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو لەسەردەشت

Kmmk: ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی بەساڵاچوو بەناوی «عەزیز ڕەسووڵ پوور کوری خدر» خەڵکی شاری مهاباد لەکاتی کۆڵبەریدا لە سنووری سەردەشت بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

جێگەی باسە ناوبراو خێزاندارەو باوکی پێنج منداڵە، سەختی باری ئابووری وایکردووە هاووڵاتییان بۆدابین کردنی بژێوی ژیانیان هەموو ڕێگە مەترسی دارەکان بگرنەبەر، ئەمەلەکاتێکدا هێزەئەمنیەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان نەپاراستووە لە کۆشتنی ئەو کۆڵبەرانەی بۆ بژێوی ژیانیان ڕوو دەکەنە ناوچە سنووریەکان.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ی زاینی بە هۆی پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ١٤٥ کۆڵبەر بریندار و کۆژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان