شــنۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک و ئازادی کاتی هاوڵاتییەکی دیــکە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 2ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە پارێزگای ورمێ بە ناونیشانی “موحسین عەزیزی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە ناوبراو پێشینی بانگهێشت و لێپرسینەوەی هەبووە و بەردەوام لە ژێر چاوەدێری لایەنە ئەمنییەکاندا بووە. بە پێی هەواڵەکە تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێنراون ئاشکرا نەکراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” نەجیب دەریایی” خەڵکی شاری شنۆ بە شێوەی کاتی بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو 28 ساڵی تەمەنە و ڕێکەوتی یەکشەمە 30 جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *