گواستنەوەی دوو زیندانی سیاسی مانگرتوو بۆ ژووری تاکەکەسی

KMMK:
یەکشەممە 23ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، پاش ئەوەی دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی” شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم” ڕایانگەیاند کە مانیان لە خواردن گرتووە، بەرپرسانی زیندان ئەم دوو زیندانییەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییە لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.

شیاوی باسه تا ئێستە هۆکاری مانگرتن لە خواردنی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *