زۆربوونی ڕێژەی منداڵانی کار لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

ڕۆژی دوازدەی ژوئیە وەکوو ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوە دژی کاری منداڵان ناو لێ نراوە.

سەرەڕای هەڵبژاردنی ڕۆژێکی لەو شێوە لە لایەن سەرچاوە جیهانییەکانەوە، بەڵام هەروەها شایەتی ئەوەین کە کاری منداڵان لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان ڕوو لە زۆر بوونە.

ئامارەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش باسی ئەوە دەکەن کە ڕێژەیەکی زۆر منداڵان بە شێواز و هۆکاری جۆراوجۆری ئابووری و کۆمەڵایەتی ناچارن بە کار کردن و بە نیسبەتی ساڵانی رابردوو ڕەوتێکی بەرەو هەڵکشانی لەخۆ گرتووە.

ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوە لە گەڵ کاری منداڵانە کە بۆ وریابوونەوە و چالاکی لە بواری کاری منداڵان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکا پێشنیار دراوە.

ئەم پێشنیارە یەکەمجار لە ساڵی 2002 و پاش پەسەندکردنی کۆنڤانسیۆن کەمترین تەمەنی کار و کۆنڤانسیۆن خراپترین شێوازی کاری منداڵان پەسەندکرا.

ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی کاری منداڵان هەر ساڵ له 12ی ژوئێن بەڕێوە دەچێ و ئامانجی ڕێگری لە کاری منداڵان لە ژێر هەر ناونیشانێکدایە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار کە سەرقاڵی گەڵاڵە و بەڕێوەبردنی جیهانی کارە لە ساڵی 2002 ساقبوویەوە لە سەر ئەوەی تا ڕۆژێکی جیهانی بۆ بەرنگاربوونەوە لە گەڵ منداڵان دیاری بکات. ئامانج ئەمەیە کە سەرنج و هەوڵی هەموان لەو بوارەدا بورووژێت. لەو ڕۆژەدا داوا لە دەوڵەت و دامەزراوە لۆکاڵییەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و جیهانی، کرێکار و خاوەنکارەکا دەکرێت کۆببنەوە و بۆ چارەسەری کێشەی منداڵانی کار تێ بکۆشن.

بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار سەدان ملوێن کچ و کوڕ لە جیهان لە کارەوە گلاون و لە پەروەردە و فێرکاری گونجاو، بێهداشت، خۆشگوزەرانی و ئازادییە سەرەتاییەکان بێبەرین. پتر لە نیوەی ئەو منداڵانە بە خراپترین شێوە سەرقاڵی کارن؛ وەکوو کار لە شوێنی مەترسیدار، کۆیلایەتی یان شێوازەکانی بێگاری، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و لەش فرۆشی و تەنانەت بەر هێنانیان لە تێهەڵچوون و شەڕی چەکداری.

لە ئێران پرسی منداڵانی کار ڕەهەندی دیکەیشی لە خۆگرتووە. ڕێخراوەگەلی پێوەندیدار لەمبارەوە کوتوویانە کە زۆرینەی منداڵانی کار لە وڵاتانی دیکە وەکوو ئەفغانسانن و بەم شێوە لە بەرپرسایەتی لە پێناو ئەوان خۆدەبوێرن.

هەوڵی دەسەڵاتدارانی حکوومی لە پەردەپۆش کردنی ڕاستینەی منداڵانی کار هەرچیک بێت، بەڵام هەبوونی منداڵانی چەندد ساڵە لە شەقام و چواڕیانەکانی شارە گەورەکانی ئێران کە بۆ چەندد سەت تمەنێک دەستفرۆشی دەکەن، لایەنە داشاراوەکانی ئەم قەیرانە کۆمەڵایەتییە ئاشــکرا دەکات.

ڕاپۆرتەکان وامان پێ دەڵێن کە منداڵانی کار لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردســتان پتر لە کارگەلی وەکوو کۆڵبەری، کشتوکاڵ، بیناسازی و کاری سەر شەقام کاریان پێدەکرێ.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵان بە کارگەلێکی وەکوو کۆڵبەری، کاری گرانی بیناسازی، کشوکاڵ و … دەکار دەگیردێن، ئەمە بەدەر لەو منداڵانەیە کە وەکوو هێزی کاری وەرزی بۆ دەرەوەی کوردستان کۆچ دەکەن و لە کارگەلێکی وەکوو کوورەخانە و چنینەوەی میوە کاریان پێ دەکرێ.

کۆڵبەری کە یەک لە ئەنامەکانی سیاسەتی کۆلۆنیاگەری حکوومەتی ئێرانە، بێجگە لە قوربانی کردنی گەورەساڵان، منداڵانیشی قوربانی خۆی کردووە، ساڵانە چەندد منداڵێکی کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کەوتنەخوارەوە لە کوێستانەکان، سەرما و هەرەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن یان بریندار دەبن.

گەرچی بەرپرسانی دەوڵەتی لەهەمبەر منداڵانی کار ئەمارێکی جێ متمانەیان دەرنەخستوە، بەڵام بەڵگەمەندترین ئامارەکان باس لە لانیکەم حەوت ملوێن منداڵی کار لە ئێران دەکات.

ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان تەنیا ناوبەری 5 بۆ 15 ساڵە. زۆرینەی ئەم منداڵان بە بۆنەی هەژارییەوە لە خوێندن دابڕاون یان هاوکات لە گەڵ کار دەخوێنن.

منداڵانی کار و بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە لە شەقامەکان و لە شارە گەورە و بچووکەکان کاریان پێدەکرێ، لە ژێر مەترسی هەرچەشنە خەساری کۆمەڵایەتین، کە تووشبوون بە مادەی هۆشبەر و مەترسی دەسدرێژی جنسی چەندد سەرنموونێکن لەوانە.

حکوومەتی ئێران نەک تەنیا لەهەمبەر منداڵانی کار کەمترین بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ ناگرێ، بەڵکوو لە هەر چەشنە ڕێگرییەک لە بەرانبەری ڕێخراوەگەلی جڤاکی کە بە دووی ڕزگاری منداڵانی کارەوەن خۆ نابوێرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *