ڤیان محەممەدی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن

KMMK:

ڤیان محەممەدی، خەڵکی مەریوان و خوێندکاری بواری بەڕێوەبەری زانکۆی تاران کە 10ی گوڵانی 2721ی کوردی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە، بە بۆنەی درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرییەکەی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە 9ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ڤیان محەممەدی لە پێوەندییەکی تلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەی کوتوویە کە من دەستم داوەتە مانگرتن لە خواردن.
دادگاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد و ورمێ ناوبراویان لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دوو منداڵەکەی بێبەری کردووە.

شیاوی باسە کە ناوبراو هەینی 10ی گوڵانی 2721ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کاتی دەستبەسەری ڤیان محەممەدی ماڵەکەیان پشکنیوە و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆپ تۆپ و موبایل، دەستیان بەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

ڤیان محەممەدی، پاش دەستبەسەری بە مەبەستی لێپرسینەوە و پێناساندنی تاوان دەسپێک بۆ گرتووخانەی ئێڤین و دواتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *