ئازادی کاتی سابیر موهتەدی

KMMK:

دووشەممە 10ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، “سابیر موهتەدی” کوڕی محەممەد خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی 27ی ڕێبەندانی ساڵی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی 24ی ڕەشەمە پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتوخانە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، سابیر موهتەدی بە تۆمەتی هاریکاری و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: