هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتییەکی مەریوانی یان دەستبەسەر کرد

KMMK:

یەکشەممە 2ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، لوقمان نیکزاد دانیشتووی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

لوقمان نیکزاد، 25 ساڵ تەمەن، کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە مەریوانە.
ناوبراو پاش ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا، دەستبەسەر کرا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی نیکزاد بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووسی بێ ئەنجام بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *