KMMK:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوو گەنج لە شارەکانی ســنە و کامێران دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕزگار میرەکی دانیشتووی شاری ســنە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە هۆکاری نادیار دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
هەروەها گەنجێکی دیکە خەڵکی کامێران بە ناوی لوقمان حسێنی خۆی سوتاندووە و بە هۆی گرانی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.
هەژاری، بێکاری، نەبوونی هەلی کار، هەڵاواردن و سیاسەتگەلی کۆلۆنیاگەری حکوومەتی ئێران بووە بە هۆکاری ئەو دۆخە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان کە بواری بۆ هەڵکشانی خۆکوژییەکان ڕەخساندووە و ڕۆژان ژنان، پیاوان و منداڵان پەلاماری گیانی خۆیان دەدەن و خۆدەکوژن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان