KMMK:
دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵانی 2721ی کوردی، چه‌ند كه‌سی سەر بە گرووپه سه‌له‌فییه‌كان لع شاری مه‌ریوان، له گه‌ڕه‌كی چوارباخی ئه‌م شاره، دووبارە هێرشیان كردۆته سه‌ر خەڵک و لاوێك به ناوی “شێرزاد”یان به سه‌ختی بریندار كردووه.
به پێی زانیاری گەیشتوو، شێرزاد باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “بووعه‌لی” مه‌ریوان.
لە کاتی گەیشتنی ئەو گەنجە بۆ نەخۆشخانە و لەبەر درگای نه‌خۆشخانه‌كه، چەندین کەسی سه‌له‌فی کۆبوونەتەوە و هەوڵی كۆشتنی ناوبراویان داوە.
به‌وته‌ی ئەو کەسانەی لە شوێنی روداوەکە بوون، سه‌له‌فییه‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌م گه‌نجه كافره و حۆكمی مردنه” ویستوویانه هێرش به‌رنه ناو نه‌خۆشخانه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرچدانه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و ناچار شوێنه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
جێی ئاماژەیە کە ئەو گرووپە سەلەفیانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە یارمەتی و ئۆرگانیزە دەدرێن و بەم شێوەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات، گوشاری زیاتر بخاتە سەر گەنجان و کۆمەڵگای کوردستان چاوترسێن بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان