کۆڵبەرێکی دیکه بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا

KMMK:
دووشەممە 27ی گوڵانی 2721ی کورد، کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدولا 50 ساڵان و خەلکی شاری بانە بە ھۆی تەقەی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، بریندار کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری زەڵێ سەر بە شاری بانە لەگەڵ باشوری کوردستان دەکەونە بۆسەی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم ھێزە راستەوخۆ تەقە لەم کۆڵبەرانە دەکەن و بەو ھۆیەوە ئەم کۆڵبەرە بە سەختی بریندار دەکرێت.

بە پێی زانیاری گەیشتوو: ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە براوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *