سەقز؛ دەستبەسەر کردنی دوو چالاکی کرێکاری

KMMK:

یەک شەممە 26ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو چالاکی کرێکاری ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوگەلی« مەحمود ساڵەحی و عوسمان ئیسماعیلی» لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستبەسەر دەکرێن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حەوتوی پێشوو لە رێگای نوسراوەیەک ئەم دوو چالاکە کرێکاریە بانگھێشتی دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەکرێن و پاشان بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەگوازرێنەوە.

دەبێت ئاماژە بکەین کە، ئەم دوو چالاکە کرێکاریە بە بیانووی بڵاو کردنەوەی وێنە و نووسراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە بۆنەی رۆژی کرێکار دەستبەسەر کراون و پاشان پێیان راگەیەندراوە کە بە دانانی بارمتە دەتوانن بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *