ک.م.م.ک:
شەممە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، سەحەر ساڵحیا. چالاکی خوێندکاری بواری پەرستاری زانستگەی کوردستان لەسەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵ ئەم چالاکە خوێندکارییە لەسەقز و پاش دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی وەکوو کۆمپیۆتەر و کۆمەڵێک دەفتەری ناوبراو، دەستبەسەریان کرد.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش


