کوژارن و بریندار بوونی دوو هاوڵاتی بە دەسڕێژی گولەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK:

شەممە 25 گوڵانی 2721 کوردی، کوڵبەرێک بە ناو زابت ئاڵخانی کوڕی عەزیز و 45 ساڵە خەڵکی گوندی ئەقبەرزە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە درایە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

لەلایەکی دیکەوە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری کامێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ، تەقەیان لە هاوڵاتییەک بەناو فەرهاد فاتێحی کوڕی ئەسغەر و خەڵکی گوندی ئاسنگەرانی سەربە کامێران کرد و لە ئەنجامدا ناوبراو بریندار بوو.

بە پێی هەواڵەکە، کاسبکاری ناوبرا بۆ چارەسەری راگوازرا بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری خوڕماوا و دوای چارەسەری گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆی.

شایەنی باسە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیلامی ئێران بە بێ ئاگاداری پێش وەختە، تەقەیان لەو هاوڵاتییانە کردووە و بوونەتە هۆی کوژارن و بریندار بوونیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *