برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

KMMK:

چوارشەممە 22ی گوڵانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” محەممەد میرزایی” خەڵکی نەغەدە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری شاری پیرانشار بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی پیرانشار ڕەوانە کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە بریندارە بە دەستەوە نییە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامس ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە وەردەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *