دوو هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

KMMK:

پێنجشەمە 16ی گوڵانی2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی پێشەوا تەفاخر کوری موراد و خەڵکی گوندی کرکدار-ی سەر بە شاری پیرانشار هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەر وەها بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە بە KMMK، ئەم هەفتەیە هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی دڵینا حوسێنپوور، 27 ساڵ، کچی ساڵح خەڵکی بۆکان، بە هۆی ناکۆکییەکانی خێزانییەوە هەوڵی خۆسووتاندنی دەدات و لە ئێستادا لە یەکێک لە ناوەندی پزیشکی شاری تەبرێز لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی تەفاخر هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *