هەڵسووکەوتی نایاسایی لە گەڵ بەند کراوانی ڕۆژهەڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەر دەوامە
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تایبەت بە دۆخی ژنە زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، زەینەب جەلالیان، لە ڕاگەیاندراوێکداکە تێداهاتوە زەینەب جەلالیان بندکراوی سیاسی کورد، ڕووبەڕووی چەندین گرفتی سەختی جەستەی بوەتەوە، لەوانەش گرفت لەهەستی بینین وترسی لەدەستدانی یەکجاری چاوەکانی لێ دەکرێت.
هەرچەندە ئەو ژنە سیاسیە کوردە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراوە، جگە لە گرفتی تەندرۆستی وڕۆحی کە بۆی درووس کراوە، تا ئێستا تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش ڕێگەی پێ ندراوە سەردانی ماڵەوەیان بکات، تا ئێستاش لە خراپترین دۆخی جەستەیی وڕۆحیدا ژیان بەسەر دە بات.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە نۆژداریکردن بۆ زەینەب جەلالیان لەلاین دادگاوە بەرپەرچ درایەوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ڕۆژبەڕۆژ چاوەکانی جەلالییان سۆماییان کزتر دەبێ و مەترسی لەدەسدانی یەکجارەکی لێ دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


