شارام ئەمیری، پسپۆڕی وزەی ناوەکی کورد لە ئێران ئێعدام کرا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەگوتەی بنەماڵەی شارام ئەمیری لێکۆڵەری وزەی ناوەکی ئێران کەبۆماوەیەک ببوو بەپەنابەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وپاشان گەڕایەوە بۆئێران ووەک پاڵەوانی نەتەوەیی لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە پێشوازی لێکرا باس لەئێعدامی کرانی ناوبراو دەکرێ لە سەرلەبەیانی چوارشەممۆ ۱۳ ی گەلاوێژ.

بەگوێرەی هەواڵەکان پێشووتر بڵاوببویەوە کەئەمیری بەتۆمەتی هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی لەڕێگەی درکاندنی بەڵگە پۆلینبەندکراوەکان دەساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ولەزمانی بی بی سی فارسییەوە، کارناسی فیزیای ناوەکی ئێران ودەرچوونی لەووڵات وپاشان گەڕانەوەی لەئەمریکاوە دەنگ وهەڵای زۆری لێکەوتەوە، ئێعدام کرا.

ئەو لێکۆڵەری زانکۆی پیشەیی مالکی ئەشتەر، سەربە وەزارەتی بەرگری بووە، دایکی ئەمیری پاشان کوتی کەتەرمی کوڕەکەی کەلە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گواستبوویانەوە بۆکرماشان دیتووە و تەنافی سێدارەی بەملەوە بووە.

مەرزیە ئەمیری، دایکی شارام ئەمیری بە بی بی سی فارسی گوت کەڕۆژی بەرلە ئێعدامکرانی چاوی بەکوڕەکەی کەوتووە وکوڕەکەی پێی ڕاگەیاندووە کەبڕیارە بەزوویی ئێعدامی بکەن.

هەروەها گوتی کەبە ۱۰ ساڵ حوکم مەحکووم کرابوو بەڵام لەناکاو لەمانگی پێشوودا ڕایان گەیاند کەبڕیاروایە ئێعدام بکرێت.

مەرزیە ئەمیری لەهەمبەر دواین چاوپێکەوتنی دەڵێ کەکوڕەکەی پێی کوتووە لەم قەیرانە ڕزگاری دەبێت. ئاماژەی خاتوو ئەمیری بەڕاگرتنی لەشوێنێکی نهێنی، گوشارلەسەردانان ولەژووری تاکەکەسی دانان بۆماوەی دوورودرێژ ودەستڕانەگەیشتنی کوڕەکەی بەپارێزەربووە.

شارام ئەمیری بەدایکی کوتووە کە پارێزەر لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە ناسێندراوە ولەم ماوەیە بەدژی ئەو هەڵسووکەوتی کردووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کارناسی ناوەکەی ئەم ووڵاتە ساڵی ۱۳٨٨ لەسەفەری حەجدا بێ سەروشوێن بووە

لە فڕۆکەخانەی ئێران حەسەن قەشقاوی جێگری ئەودەمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازی لێکرد، بەڵام دواتر بنەماڵەی ئەمیری ڕایان گەیاند کەناوبراو پاش هاتنەوەی بۆئێران ڕاگوازراوە بۆشوێنێکی نادیار.

بنەماڵەی ئەمیری پاش چەندد ساڵ بێدەنگی لە پووشپەڕی ۱۳۹۳ ڕایان گەیاند کە کوڕەکەیان لەڕەوشێکی نالەبارداە وهەربۆیە دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

یەکێک لەبنەماڵەی ئەمێری بە. سەحام نیۆزی کوتووە:«ئێمە قسەی زۆرمان پێیە کەتائێستە خۆمان لێ بواردووە، ئێمە هۆکاری هاتنەوەی شاراممان بۆئێران نەخستۆتە ڕوو؟

هەموو ئێمەیان بەبارمتە گرتبوو و…بەڵام گەرئەم دۆخە هەربەم چەشنە بێت، دەی درکێنین کەلەو یەک مانگەدا چییان بەسەر هێناوین بۆئەوەی شارام بگەڕێتەوە »

پاش ساڵێک تێپەڕین بەسەر ئەم ئاخافتنەدا، باوکی شارام ئەمیری لەمانگی خەزەڵوەری ۱۳۹٤ بەبی بی سی فارسی ڕاگەیاند کەماوەی ساڵێکە لە ڕەوشتی کوڕەکەی بێئاگایە.

هەروەها لێکی دابوویەوە کەپێشووتریش نایدەزانی کوڕەکەی لەکوێ ڕاگیراوە چونکوو هەرجارەو بۆچاوپێکەوتنی لەکرماشانەوە دەچوو بۆتاران، ئەم چاوپێکەوتنانە بە نهێنی بەڕێوە دەچوون. بەچەشنێکە “بەترۆمبێلێک دەیان بردین بۆ بینایەک کەشوێنی ڕاگرتنی ڕاستەقینەی شارام نەبووە.

هیلاری کلینتۆن وەزیری ئەودەمی دەرەوەی ئەمریکا، کوتبووی کەشارام ئەمیری بەخواستی خۆی گەڕابوویەوە بۆئێران وپاش ژیانێکی ئازاد لەوێ، بەخواستی خۆی توانیویەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەجێ بهێڵێ.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ووتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران، پشتڕاستی کردۆتەوە کە شارام ئەمیری، کارناسی فیزیای ناوەکی، بەتاوانی سیخۆری بۆئەمریکا لەسێدارە دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان