KMMK:
شەممە 11ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە” پەیام مینبەری” 33 ساڵ تەمەن و “سریاد مینبەری “36 ساڵ خەڵکی نییەر هەڵکەوتوو لە هەورامانی ژاوەرۆ بەشی سەر بە شاری سنەیە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان