بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆرینەی بەرپرسانی قوتابخانەکانی بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وتاقمێک لەشارەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ بڕی ۱۰۰هەزار و۱۲۰هەزار و۱٥۰هەزارتمەن لەکاتی ناونووسی قوتابیان لە سەرپەرستی قوتابییەکانیان دەخوازن.لەگوشار دانانی سەرپەرستی قوتابیان لەلایەن قوتابخانەکانەوە لەم بارودۆخە نالەبارە ئابوورییەدا،قەیرانی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا، بێ کاری وکەم داهاتی زۆرینەی بنەماڵە خێزاندارەکانی پەرۆش کردووە و ناڕەزایەتی بەربڵاوی لێکەوتۆتەوە.
ژنێکە خاوەنی ٥ منداڵە وهاوژینە کۆڵبەرەکەیشی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە پێوەندی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە گرت وکوتی:کە ٥منداڵم هەیە وداهاتی مانگانەم لەڕێگەی جل شۆردن بۆخەڵک کە٥۰۰هەزارتمەنە وهەندێ جاریش کەمترە،کرێ خانوو ۳۰۰هەزارتمەن دەدەین بەدەرلە خەرج وتێچووی بژێومان،لەکوێوە ٦۰۰هەزارتمەن بێنم ولەبری ناونووسی منداڵەکانم بیدەم بەقوتابخانە؟
ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەلە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە پەروەردەو فێرکاری تابەرلە چوون بۆزانکۆ بێ پارە وتێچووە.بەڵام وەک بڵێی ئەم یاسایە لەهەمبەر هەوڵاتییانی شارەکانی ورمێ وبەتایبەت بۆکان بەپێچەوانەیە.
بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لەمەڕ پەروەردەو فێرکاری بێ پارە وگشتگیر لەبەندی یەکەمی مادەی ۲٦ی یاسای بنەڕەتی دەڵێ:هەموو کەسێک مافی بەهرەمەندبوون لە پەروەردەو فێرکاری هەیە.لانیکەم پەروەردەو فێرکارییەکە تائاستێک پێوەندی بە پەروەردەی سەرەتایی وبنچینەییەوە هەیە دەبێ بێ پارە بێت.فێرکاری سەرەتایی زۆرەملییە.فێرکاری پڕۆفیشناڵ دەبێ گشتگیر بکرێت وفێرکاری باڵایش دەبێ دۆخێکی گونجاو وهاوسان بۆهەموان بگونجێنرێت بۆئەوەی هەموو بەپێی توانا وئامادەیی خۆیان لێی بەهرەمەند بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان